وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ - وێنە: پەیجی کارەبای سلێمانی لە فەیسبووک
راهێنانیان پێدەکرێت
فەرمانبەرانی شەش هۆبەی چاکسازی کارەبا لە چەمچەماڵ فێری خۆپارێزی دەکرێن
ژووری هەواڵ
لە سنووری چەمچەماڵ راهێنان بە فەرمانبەرانی هۆبەکانی چاکسازی کارەبای شەش ناوچە دەکرێت و فێردەکرێن کە چۆن لەکاتی کاردا سەلامەتی خۆیان بپارێزن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، خولەکە تەنیا ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و جێبەجێكردنی خۆپارێزی چاككردنەوەی تۆڕەكان بەشێکن لە وانەکان کە دەوترێنەوە.
بەشداربووانی خەلەکە پێکهاتوون لە فەرمانبەرانی هۆبەكانی چاکسازی كارەبای ئاغجەلەر، چەمچەماڵ، شۆڕش، قەرەهەنجیر، تەکیە و قادرکەرەم.
“خولەكە لەلایەن سەمیرە حەمە ساڵح یاریدەدەری هونەری بە هاوکاری گۆنا عەزیز یاریدەدەری بەڕێوەبەری هونەری وترایەوە”، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.