گردبوونەوە

جوتیارانی پێنجوێن: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دژایەتیمان دەکات

+964

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەهۆی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان جوتیارانی پێنجوێن گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە ئەگەری چارەسەر نەبوونی کێشەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، جوتیارەکان سەردانی بەغدا بکەن و بۆ کۆتا جار داوای چارەسەر دەکەن بەرێگای گفتوگۆ.

رێباز ساڵح وەک نوێنەری جوتیاران لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە 964ـی وت، “وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دژایەتیمان دەکات و گوێیان بۆ ناگرێت و ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، دەروازە سنوورییەکان دەکاتەوە.

وتیشی، ئەگەر هیچ وەڵامێکی ئەرێنی وەرنەگرن لە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەوا خۆپیشاندان دەبەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

“وڵاتانی تورکیا و ئێران و عێراق و ئەیانەوێت هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە لاواز بکەن لە رووی کشتوکاڵەوە چونەکە هەرێمی کوردستان لە رووی کشتوکاڵەوە زۆر بەهێزە” رێباز ساڵح وای وت.

باسی لەوەشکرد، جوتیارانی پێنجوێن ئەگەر بەرهەمەکانیان لە خوار 400 دینار بفرۆشن دەبێتە زەرەر بەسەریانەوە.

ساڵانە لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمی کشتوکاڵیدا، جوتیاران رووبەڕووی کێشەی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان دەبنەوە و ساڵی رابردووش جوتیارانی پێنجوێن چوونە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، جگە لەوەش هەفتەی پێشوو بەشێک لە جوتیاران سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ جێگری وەزیری کشتوکاڵ و چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەی کشتوکاڵ کۆبوونەوە.

قەزای پێنجوێن خاوەنی زیاتر لە 81 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و ساڵانە بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوینەییەکانی تێدا دەچێندرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن زیاتر لە 280 هەزار تۆنە بۆ ئەمس...

بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن زیاتر لە 280 هەزار تۆنە بۆ ئەمساڵ