خۆپاراستنی تەندروستى سلێمانى:
تانکى سەربان بشۆن و خواردنى عەرەبانە و دەستگیڕەکان مەخۆن
964+
ئەحمەد مستەفا
سکچوون و رشانەوەى لە ناوە و خۆپاراستنی سلێمانی وەک بڵێی بۆی دەرکەوتبێ هۆکاربن بۆ نەخۆشییەکە داوا دەکات، “تانکی سەربانی ماڵان شەش مانگ جارێک پاکبکرێتەوە و خواردنی سەر عارەبانە و دەستگێڕەکان نەخورێت”.
ئەمڕۆ شەممە 3.8.2024، خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پەیامی لیژنه‌ى خۆپارێزى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و رشانه‌وه لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە، تێیدا چوار رێنماییان وەک حاڵەتی پێویست بۆ خەڵک داوا کردووە؛
لیژنەکە دەڵێت: هاوڵاتییان پێویسته؛
• تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه لایه‌نى كه‌م به شه‌ش مانگ جارێك وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
• پێویسته سه‌وزه‌و میوه به‌باشى بشۆرێته‌وه به مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه.
• خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشى.
• دڵنیابه له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه ته‌نیا ئاوى به‌لوعه یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه پاشان به‌كارى بهێنه.
لیژنەکە هەر بەوەوە نەوەستاوە، داوا دەکات هاوڵاتیان، “ده‌ستیان به به‌رده‌وامى بە سابوونی شک بشۆن، به تایبه‌تى لە کاتی پێش، نان خواردن و ئاماده‌كردنى خواردن و شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى و ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ و تەنانەت پێش به‌كارهێنانى ده‌رمان”.
هەرروەها، پاش توالێت و نان خواردن و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و پاككردنه‌وه‌ى منداڵان پێویستە دەست دووبارە بشۆردرێت، لیژنه‌ى خۆپارێزى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و رشانه‌وه داوایکردووە، “له كاتى توشبوونت به سكچوون و رشانه‌وه شله‌مه‌نى زۆر بخورێت و به زووترین كات کەسی گومان‌لێکراو سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى بكات”.
ئەوە لە کاتێکدا، لە ماوەی یەک مانگدا لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هەزار و 130 حاڵەتی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا تۆمارکراوە.
رۆژی هەینی 2.8.2024، تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵان 18 هەزار و 181 لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان بینراون و چارەسەریان بۆکراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 130 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە تۆمارکراوە.
دیمەنی لیژنه‌ى خۆپارێزى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و رشانه‌وه:
لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی 1130 تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە هەبووە
All reactions:
44