سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ

مێردمنداڵێک لە رووباری شێخ توراب خنکا

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا مێرمندالێکی دانیشتووی شاری هەولێر لە رووباری شێخ توراب خنکا.
سەرچاوەیەک، كە لە نزیک رووباری شێخ تورابە، بە 964ی وت، مێرمنداڵەكە دانیشتووی پارێزگای هەولێرە و تەمەنی نزیكەی 16 ساڵە، لەگەڵ خانەوادەكەی بۆ پشوودان هاتوونەتە سەر رووبار و لەوێدا خنكاوە.
وتیشی، ئەو شوێنەی مێرمنداڵەکەی لێ خنکاوە نزیکە لە گوندی تالەجار لە سنووری قەزای پیرمام.

سەرچاوەكە زانیاری زیاتری لە بارەی رووداوەكە نەبوو.

ئەمە سێیەم حاڵەتی خنكانە، كە ئەمڕۆ هەینی تۆڕی 964 بەدەستی گەیشتووە، دوای خنكانی دوو مێردمنداڵی دیكە لە گۆپتەپە و لە رووبای ساوای خەلیفان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا