لە کوردستانیش یادەکە دەکرێتەوە
سبەی هەموو عێراق خولەكێك بۆ گیانی جینۆسایدی ئیزدییەكان دەوەستن
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا سبەی شەممە 3.8.2024 كاتژمێر 10:00ی بەیانی لە هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی عێراق، خولەكێك وەك رێزلێنان بۆ گیانی ئیزدییەكان بوەستن، كە جینۆساید كران، بە هەمان شێوە لە كوردستانیش یادی ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت.
بە پێی راگەیاندراوێك كە لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەرچووە و ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی پێكردووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، بڕیار دراوە كاتژمێر 10ی بەیانی خولەكێك وەستان وەك رێزگرتن لە گیانی ئیزدییەكان ئەنجام بدرێت، كە لە لایەن رێكخراوی داعش لە ساڵی 2014 جینۆسادی كران.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگەی سەر بە وەزارەتەكان و قایمقامییەتەكان، هەروەها هاوڵاتیان لە شەقامەكان بوەستن و ئۆتۆمبێلەكانیان رابگرن و رێز لە گیانی ئێزدییەكان و تەواوی شەهیدانی عێراق بگرن.
سبەی شەممە لە عێراق رۆژی نیشتمانیی قەتلوعامی (جینۆساید) ئێزدییەكان و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكەی عێراقە.
هاوكات سبەی لە هەرێمی كوردستانیش رۆژی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكانە لە لایەن رێكخراوی داعشەوە، رۆژى 2.8.2019، پەرلەمانی کوردستان، رۆژى 3ی ئابی وەکو رۆژی جینۆساکردنی ئێزدییەکان دیاریكردووە و لەم رۆژەدا بە چەند چالاكییەك یادی ئەو كارەساتە دەكرێتەوە.
رۆژى 3.8.2014 چەکدارانی داعش، هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و دهوربهرى و به شێوهى هەرەمەکی کەوتنە کوشتنی هەزاران هاوڵاتی ئێزدی و هەزارانی دیکەشیان بۆ وڵاتى سوریا و ناوچەکانی دیکەی عێراق رفاند.
سهری ساڵی ئێزدییهكان پهیوهندی به "چوارشهممه سوور"ـهوه نییه
جینۆسایدی ئێزدییەکان
خهڵكی تەلعوزێر و خانهسۆرن
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەست دا
دوای دە ساڵ
دوو کچی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران و گەڕانەوە ناو خێزانەکانیان
"سووكایهتى به ئیسلام كردووه"
ئەوقافی زاخۆ سکاڵاى یاسایی لهسهر قاسم شهشۆ تۆمار كرد
کچە ئێزدییەکان گلەییان هەیە