پێشتر بەڕێوەبەرێکی گشتیش بانگهێشت کرابوو
سه‌رۆكى شاره‌وانى حاجیاوا له‌لایه‌ن دادگاوه به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 سه‌رۆكى شاره‌وانى حاجیاوا له‌لایه‌ن پۆلیسی قه‌زاكه‌وه بانگهێشتكراوه و دواتر له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
بانگهێشتكردنى سواره فه‌تاح، سه‌رۆكى شاره‌وانى حاجیاوا له‌سه‌ر دۆسییه‌كه كه تایبه‌ته به پارچه زه‌ویه‌كی سیانه‌ى كاره‌بای ئه‌م قه‌زایه و پێشتریش له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ى حاجیاوا، بانگهێشتى عه‌لی محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ڕاپەڕینى كردبوو و به‌كەفاله‌ت ئازادى كرد.
رائید رابه‌ر حه‌سه‌ن، وته‌بێژى پۆلیسی راپه‌ڕین بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى شاره‌وانى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌پێی بڕیارى دادگا له بنكه‌ى پۆلیسی قه‌زاى حاجیاوایه، بانگهێشت كرابوو.
وتیشی “بانگهێشتكردنه‌كه‌ى به‌پێی ماده‌ى 341 له یاسای سزادانى عێراقییه و دادوه‌ریش به كه‌فاله‌ت ئازادى كردووه”.
به‌پێی ئەم مادەیە لە یاساى سزادانى عێراقی، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت یان راسپێردراو به خزمه‌تكردنى گشتى، كارێك بكات ببێته هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و به‌هۆیه‌وه زیانى گه‌وره به موڵك و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و شوێنه بگه‌یه‌نێت كه خۆى تێدا كارده‌كات سزاى به‌ندكردنى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت كه له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت، یان بە پێبژاردن سزا دەدرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر له‌كاتى بانگهێشتكردنى بەڕێوەبەری گشتی کارەبای راپەڕین، دادگا بانگهێشتى سه‌رۆكى شاره‌وانى حاجیاوا و به‌ڕێوه‌به‌رى چاككردنى كاره‌باى ئه‌م قه‌زایه‌ى كردبوو، به‌ڵام ئه‌وكات نه‌چووبون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له سه‌رچاوه‌ى نزیك له دادگاى حاجیاوا ده‌ستیكه‌وتووه، بانگهێشتكردنى ئه‌م به‌رپرسانه كه دوانیان به‌رپرسی كاره‌بان، له‌سه‌ر زه‌وى به‌شی سیانەی فه‌رمانگه‌ى کارەبای حاجیاوایه كه ماوه‌یه‌كه مشتومڕى زۆرى دروستكردووه، خه‌ڵكه‌كه‌ى دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره كردووه، یه‌كه‌میان ده‌ڵێت پێویسته بكرێته باخچه و سه‌وزایی و دووه‌میش ده‌ڵێت بكرێته پڕۆژه بۆ قه‌زاكه.
پارچه زه‌ویه‌كه، كه‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه‌ى سه‌نته‌رى حاجیاوا و بیناكه له ساڵى 1988 دروستكراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ش كه فه‌رمانگه‌ى كاره‌با بینایه‌كی نوێیان بۆ دروستكراوه، قسه له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌م پارچه زه‌ویه ده‌كرێت.
پێشتریش ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، قایمقامى قه‌زاى حاجیاوه (كه تائێستاش ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به‌كارده‌هێنێت) به 964ـى راگه‌یاند، ئاگادارى ئه‌م مشت‌ومڕ و راو و بۆچوونانه‌ى خه‌ڵكه‌کەیه له‌باره‌ى ئه‌م زه‌ویه، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ شتێك به‌من نه‌وتراوه”.
وتیشی “بڕیارى ده‌ستكاریكردنى ئه‌م پارچه زه‌ویه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕینه و ئه‌وان ده‌توانن كار له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه بكه‌ن بۆ چ شتێك به‌كارده‌هێنن”.