نرخی نەوت
برێنت و ته‌كساس
نرخى نه‌وت زیاتر له 30 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 79.85 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، كه به‌راورد به نرخى دوێنێی 33 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.4%ی نرخه‌كه‌ی .
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 38 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ى 0.5%ی نرخه‌كه‌ی و ئه‌مڕۆ هه‌ینى به 76.69 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی داتاكانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆرسه‌ى جیهانى، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌م هه‌فته‌یه به رێژه‌ی 1.7% و نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسیش به رێژه‌ی 1.1% دابه‌زیون.
كۆمپانیای LSEG Oil Research هه‌ندێك زانیاری بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه هاورده‌كردنی نه‌وتی خاو له ئاسیا له مانگی ته‌مموزدا دابه‌زیوه بۆ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی دوو ساڵدا، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كگه‌شی بۆ لاوازی خواست لهلایه‌ن وڵاتانى چین و هیندستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.