باوکی منداڵێکە

كۆڵبەرێك لە سنووری مەریوان كوژرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان، لە سنووری شارەكەیدا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژرا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە‌ 1.8.2024 ئه‌سعه‌د ئه‌فره‌نجه، كە كۆڵبەرێكی خەڵكی مەریوانە، لە بەرزاییەكانی سنووری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە تەقەی لێكراوە و گیانی لە دەستداوە.

‌ بە پێی سەرچاوەكە، ئەسعەد ئەفرەنجە ته‌مەنی 25 ساڵە و خه‌ڵكی گوندی سیاناوه‌، باوكی منداڵێكه‌ و ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌ی لێ كراوه‌ و كوژراوه‌، 10 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌وه‌ دوور بووه‌.

رێكخراوەكە كە بایەخ بە رەوشی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەدات، بە پێی ئامارەكانی خۆیان ئەوە دەخەنەڕوو، لە مانگی تەمموزی رابردوودا بە لای كەم پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنوورەكانی نەوسوود، بانە و سەردەشت كوژران.

لەم مانگەدا هەشت کۆڵبەر کوژراون

لەم مانگەدا هەشت کۆڵبەر کوژراون