کۆتا رۆژی لێ خۆشبوونەکەیە
کارەبای رۆژئاوای سلێمانی تا کاتژمێر 4:30 لە دەوام ماونەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆتا رۆژە بۆ لێخۆشبوونی لە 15%ی پارەی قەرزی کارەبای بەشداران، بەگوێرەی ئەو وێنانەی خۆی بڵاویکردوەتەوە، تا کاتژمێر 4:30 فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری لە دەوامدا ماونەتەوە.
ئەو هاوڵاتییانەی ویستوویانە قەرزی کارەبایان لەسەر نەمێنێت، بە دەرفەتیان زانیوە و چوون.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ بەشی رۆژئاوا ئەوەی وتووە، “فەرمانبەرانی ماندوونەناسی بەرڕێوەبەرایەتیمان تا ئێستا کە کاتژمێر 4:30٠ خولەکی دوای نیوەرۆیە بەردەوامن لەسەر کارەکانیان”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بارەی هۆکاری مانەوەی فەرمانبەرەکانی دەڵێت، “بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی بەرێوەبەرایەتی دەکەن، بە مەبەستی پاکتاوکردنی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەباکانیان”.
یەکەمجار حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 3.6.2021 بڕیاری لێخۆشبوونی هاوبەشانی کارەبا بە رێژەی 15% دەرکرد و لەوکاتەشەوە تا ئێستا بڕیارەكە كاری پێدەكرێت و چەند جارێکیش وادەکەی درێژ کرایەوە.
پێشتر سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964 وتبوو، داشکانی قەزری کارەبا تا 31.7 بەردەوامی دەبێت، هاوڵاتیان دەتوانن سوودی لێببینن.
باسی لەوەش کردبوو، لە دوای ئەو وادەیە دانەوەی قەرزی کارەبا وەک رابردووی لێدێتەوە و هیچ لێخۆشبوونێک هاوڵاتیان ناگرێتەوە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.
دواجار كە بڕیاری درێژكردنەوەی داشكان بۆ قەرزی كارەبا نوێكرایەوە لە 26.6.2024 بوو، كە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، “بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تا 31.7.2024 درێژکرایەوە”.
مانەوەی فەرمانبەرانی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی لە دەوام تا کاتژمێر 4:30 خولەک؛