حه‌ماس ده‌ڵێت ئیسرائیل كوشتویه‌تى
تا ئێستا روون نییه كێ ئیسماعیل هه‌نییه‌ی له تاران كوشتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه له تارانى پایته‌ختى ئێران كوژراوه.
هه‌نییه، بۆ مه‌راسیمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆككۆمارى نوێى ئێران له تاران بوو، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ى سوپاى پاسداران بڵاویكردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و هێشتا سه‌ره‌داوى كوشتنه‌كه‌یان نه‌زانیوه.
هه‌رچه‌نده بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووه كه ئیسماعیل هەنییە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا کوژراوە، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک به فه‌رمى بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام گومانەکان راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل دەچن.