هەواڵەکان

خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی دەڵێن سەخترین مانگیان بەڕێ کردووە و کەمئەندامانیش زەوی وەردەگرن

ژووری هەواڵ

وەزارەتى کار داواى لە وەزارەتى شارەوانى کردووە، لە فۆڕمى دابەشکردنى زەوى خاڵى زیاتر بدەن بە فەرمانبەرى کەمئەندام، بۆ تۆمارکردنى کەمئەندامى نوێش سەرەتاى مانگى هەشت وەزیرى کار دەچێتە بەغدا.

لە سلێمانی ئەم مانگە، گریمانە وایە نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە نێوان 14 هەزار بۆ 15 هەزار و 500 دینار بێت، ئەو کەسەی سەروکاری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەکات بە 964 ی وت، “هیچ کاتێک وە ئەم مانگە، سەخت نەبووە بۆمان”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بەمەبەستی دروستکردنی سەمونخانە و هەویرکارییەکی حکومی دەیەوێت زیاتر لە 200 دوکان و کۆشک لە بازاڕى گەراج لەیلانى کەرکوک، بروخێنێت.

ماوه‌ى ساڵێكه‌ مامۆستایانى ئایینى له‌ناو چاكسازییه‌كانى هه‌رێم وانه‌ى هۆشیارى و رێنماییدان به‌ سزادراوان ده‌ڵێنه‌وه‌، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “له‌و ساڵه‌دا كاریگه‌ریمان زۆر بووه‌”.