گەنمی ناوخۆ دەفرۆشنە ئاشەكان

عێراق گومرگی سەر ئاردی هاوردە زیاد دەكات


ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا، یەكێكە لەوانە زیادكردنی گومرگە بۆ سەر ئارد بە رێژەی 30%.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە.

یەكێك لە بڕیارەكان زیادكردنی گومرگە بۆ سەر ئاردی هاوردە، هەروەها رەزامەندی درا گەنمی ناوەخۆ بفرۆشرێتە ئاشە حكومی و ئەهلییەكان.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بەرهەمی ئاردی سفری ناوخۆیی زیادبكرێت، بۆ ئەمەش گەنمی ناوخۆ بفرۆشرێتە ئاشە حكومی و ئەهلییەكان بە نرخێكی هاوشێوەی گەنمی هاوردە لە رووی كوالێتییەوە.

هەروەها بڕیاردرا ئاردی خۆمانە بە چەند قۆناغێك زیاد بكرێت، كە لە قۆناغی یەكەمدا 25% دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا نرخی هەر تۆنێك گەنمی ناوخۆیی بە 450 هەزار دینار بدرێتە ئاشەكانی ناوخۆ.
هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێكی دیكەش سەبارەت بە بابەتی دیكەی دران.