قایمقامى بازیان وادەڵێت
بەڕێوەبەرى پۆلیس بازیان نەڕفێنراوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
دەنگۆى “رفاندنى” بەڕێوەبەرى پۆلیسى بازیان لەلایەن هێزێکەوە، میدیا و سۆشیال میدیاى هەرێمى کوردستانى تەنیوە، قایمقامى بازیانیش دەڵێت،”نەڕفێنراوە و بانگکراوە بۆ ئاسایش”.
ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامى بازیان بە 964ـى وت، هیچ هێزێک نەهاتووەتە ناو بازیان و کەسیش نەڕفێنراوە، ئەوەى هەیە بەڕێوەبەرى پۆلیسى بازیان لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە بانگکراوە.
هەرچەندە 964 ویستى بزانێت هۆکارى بانگردنەکە چى بووە، قایمقامى بازیان وتى،” بۆ چەند کارێکى گرنگ بانگراوە بۆ ئاسایش”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایان بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەرى پۆلیسى بازیان لەلایەن هێزێکى کۆماندۆوە رفێنراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح