ئەو كچەی رەخنەی زۆری لێگیرا

هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ (ناسڵی) پرۆژەی هونەری نوێی بەدەستەوەیە

+964

پەری ساڵح

پاش ساڵانێک بێدەنگی، ناسڵی خاوەنی گۆرانییەکانی “بەر بووک، نۆتی، بێوەژن، کوڕە هەولێری، شوو مەکەن” دەگەڕێتەوە و لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر ئامادەکاری بۆ کاری نوێ دەکات.

هەڵکەوت زاهیر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “ناسڵی تایبەتمەندی خۆی هەیە لە کارەکانیدا، بڕیارمان وایە یەکەم کاری بە ستایلێکی خێرا دەبێت، پاشان چەند بەرهەمێکی دیكە بە ستایلی پۆپ و تەڕەب و مەنەلۆج”

ناسڵی لەدایکبووی ساڵی 1989، خەڵکی شاری هەولێرە و لە سەرەتەکانی تەمەنییەوە لە سوێد ژیاوە، بەهۆی گۆرانییەکانییەوە رووبەرووی رەخنەیەکی زۆری کۆمەڵگا بووەوە.

"لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر وەک باوک و کچ واین"