له ناحیه‌ى هیران
گه‌نجێك ئامێرێكی دروستکردووە بۆ پاراستنی بەرهەمە كشتوكاڵییه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى هیرانى سه‌ر به شه‌قڵاوه، گه‌نجێك ئامێرێكى دروستكردووه بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌ڵێت ئامێره‌كه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى به‌راز و ئه‌و باڵندانه‌یه كه زیانیان بۆ به‌رهه‌مه‌كان هه‌یه.
ئامێره‌كه له پارچه‌ى جیاجیاى به‌كارهاتوو له‌وانه‌ش په‌روانه، كۆسه‌ره‌ى سووتاو، پلاستیك و زنجیر و بۆرییه‌ك دروستكراوه، له رێگه‌ى (با)وه كار ده‌كات و له كاتى خولانه‌وه‌ى په‌روانه‌کەى ده‌نگێك دروست ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ئاژه‌ڵ و باڵنده زیانبه‌خشه‌كان له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان نزیك نابنه‌وه.
فه‌ره‌یدون مه‌لا حه‌سه‌ن، ئه‌و گه‌نجه‌ى هیرانه و ڤیدیۆى ئامێره‌كه‌ى بۆ 964 ناردووه و قسه له‌سه‌ر پێكهاته‌كانى و هۆكارى دروستكردنه‌كه‌ى ده‌كات.
وتیشی “ئامێره‌كه بۆ هه‌موو كێڵگه‌یه‌كی كشتو‌كاڵى ده‌بێت و منیش له‌ناو ره‌زێكی ترێم داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌مساڵى دوور بێت له زه‌ره‌ر و زیان”.