هۆکاری ئاگرەکە چییە؟

ئاگره‌كه‌ى شاخى ئه‌زمه‌ڕ 4000 دارى سووتاندووه‌

964+

دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

ئه‌و ئاگره‌ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ شاخى ئه‌زمه‌ڕ كه‌وته‌وه‌، چوار هه‌زار دارى ته‌مه‌ن 30 ساڵى سووتاندووه‌، به‌ڕێوەبه‌‌رى دارستانى ئه‌زمه‌ڕیش ده‌ڵێت “مه‌ترسی دووباره‌ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ده‌كرێت”.

رزگار ساڵح، لێپرسراوى دارستانه‌كه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ 30 دۆنم پووش و په‌ڵاش و دارستان سووتاون.

وتیشی “هۆكارى ئاگره‌كه‌ له‌و خه‌ڵكانه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ دێنه‌ ئه‌و شوێنه‌ نێرگله‌ ده‌كێشن و گۆشت ده‌برژێنن”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێ کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێ کۆنتڕۆڵ کرا