لە یادی بردنەوەی جامی ئاسیای 2007

جۆرڤان ڤیێرا بۆ 964: هاتنم بۆ یانەی نەورۆز بە رێكەوت بوو

964+

دیلان محەمەد

جۆرڤان ڤێیرای راهێنەری بەڕازیلی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29.7.2024 هاوكات لەگەڵ یادی 17 ساڵەی یادی بردنەوەی جامی ئاسیت بۆ هەڵبژاردەی عێراق، گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەورۆز كرد.

ڤیێرا، كە رەگەزنامەی پۆرتوگالیشی هەیە، لە 2007 بۆ یەكەمجار جامی ئاسیای بۆ تۆپی پێ بۆ هەڵبژاردەی عێراق بردەوە.

جۆرڤان ڤییێرا بۆ تۆڕی 964 قسەی كرد و ئاماژەی بەوە دا، هاتنی بۆ یانەی نەورۆز بە رێكەوت بووە.

هەروەها وتی، دڵخۆشە بەوەی روو لە سلێمانی كردووە، كە دووەمجارە سەردانی شارەكە دەكات.

ڤییێرا بەڕازیلییە و وەرزی رابردوو لە خولی عومانی كاری دەكرد، هەروەها پێش ئەوە مەشقی بە هەڵبژاردە كوێت، یانەكانی وەحداتی ئوردنی، سەموحەی میسری، جەیشی مەلەكی و ویداد و تەنجەی مەغریبی و چەند تیپێكی دیكەش داوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی نەورۆز بە گۆڕانکاریی گەورەوە بەشداری خولی عێراق ...

یانەی نەورۆز بە گۆڕانکاریی گەورەوە بەشداری خولی عێراق دەکات