ڤیدیۆكه‌ ببینه‌

بەرگریى شارستانیى سۆران گه‌شتیارانى عه‌ره‌ب له‌ شوێنه‌ مه‌ترسیداره‌كان دوور ده‌خاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تیمى رزگاركردن له‌ بەرگریى شارستانیى سۆران، چه‌ند گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب له‌ شوێنێكی ترسناك دوورده‌خاته‌وه‌.

شوێنه‌كه‌ سه‌ر رووبارى سۆرانه‌ له‌ سنوورى ئیداره‌ى سۆران.

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ به‌رگریى شارستانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ندامێكی تیمى رزگاركردن قسه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب ده‌كات كه‌ له‌و شوێنه‌ ترسناكه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.

گه‌شتیاره‌كان بریتین له‌ ژنێك و دوو منداڵ، كارمه‌نده‌كه‌ى به‌رگرى شارستانى سۆرانيش به‌ زمانى عه‌ره‌بی پێیان ده‌ڵێت “تكایه‌ هه‌سته‌ له‌و شوێنه‌، شوێنه‌كه‌ت ترسناكه‌ ئازیزم، بێ زه‌حمه‌ت بڕۆره‌وه‌ لاى باوكت”.

دواتر هه‌مان كارمه‌ند روو له‌ باوكه‌كه‌ ده‌كات كه‌ له‌ به‌رامبه‌ريەوه‌ وه‌ستاوه‌ پێیده‌ڵێت، بۆچی رێگه‌ ده‌ده‌یت منداڵه‌كانت بێنه‌ سه‌ر ئه‌م ئاوه‌”.

به‌رگریى شارستانیى سۆران له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ نوسیویه‌تى، هەفتەی رابردوو لە هەمان شوێن گەشتیارێک لە نێو ئاودا خنکا”.

به‌رگرى شارستانى سۆران شەش ئامێری نوێى ئۆكسجینی بۆ دا...

به‌رگرى شارستانى سۆران شەش ئامێری نوێى ئۆكسجینی بۆ دابینکرا