1ـى 8 سیڤیەکانتان ببەنە فەرمانگەى ژینگەى هەولێر

دەرچوانى بەشى تەندروستییە ژینگەییەکان دادەمەزرێنرێن

964+

وریا فەتاح

تەنیا ئەمساڵ، 198 دەرچووى بەشى تەندروستییە ژینگەییەکان بەشێوەى گرێبەست دامەزراون و ژمارەیەکى دیکەشیان دادەمەزرێنرێن، بۆیە داوا دەکرێت 1ـى 8 سیڤییەکانیان ببەنە فەرمانگەى ژینگە.

فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، داوا لە دەرچووانى زانستە تەندروستییە ژینگەییەکان (دەرچوانی ژینگە) دەکات، ئەوانەى تائێستا سیڤیان پێشکەش فەرمانگەکە نەکردووە، رۆژى 1.8.2024، سەردانیان بکەن و سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن.

دڵشاد هیرانى، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى هەولێر بە 964ـى وت، سیڤییەکان بۆ ئەوەیە لەماوەیەکى کەم وەک چاودێرى ژینگەیی لە پرۆژەکان بەگرێبەست دابمەزرێن.

دامەزراندنەکە لە ژێر رۆشنای رێنمای ژمارە ( 1 )ـى ساڵی 2022ـى دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە ئەنجام دەدرێت.

“دامەزراندنەکە، لە کەرتى حکومەت نییە و بۆ کۆمپانیا و کارگەکانى کەرتى تایبەتە، بەڵام دەوامکردنى کارمەندەکان هاوشێوەى حکومەتە”، دڵشاد هیرانى واى وت.

وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى ژینگەى هەولێر روونیکردەوە، ئەمساڵ 198 کەس دامەزرێندراون و ژمارەیەک کەسى دیکەش سیڤیان پێشکەش کردووە.

باسى لەوەشکرد، موچەى هەر یەکێک لەو کارمەندانە 500 هەزار دینارە، کۆمپانیا هەیە دوو کارمەندى پێویستە و هەشە بە دوو یان سێ کۆمپانیا کارمەندێکى پێویستە، ئەوە دەکەوێتە سەر قەبارەى کۆمپانیاکە و کاریگەرى لەسەر ژینگە.

22 هەلی دامەزراندن لە قەزای دوکان رادەگەیەندرێت

22 هەلی دامەزراندن لە قەزای دوکان رادەگەیەندرێت