دیمەنی کارکردن لە دووسایدی گەزنە. فۆتۆ: وەزارەتی شارەوانی
كەی تەواو دەبێت؟
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وادەی تەواوبوونی رێگەی دووسایدی گەزنە دەخاتەڕوو
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی شارەوانی هەولێر ئاشكرای كرد، بە پێی چاوەڕوانییەكانی ئەوان، لە كەمتر لە سێ مانگدا رێگەی دووسایدی گەزنە تەواو دەبێت، كە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، هەروەها رێگەی شاری هەولێر بە شاری دهۆك بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 28.7.2024 بە 964ی وت، بەپێی خەمڵاندن و شێوازی كاركردنەكە، كەمتر لە سێ مانگی دیكە كارەكانی رێگەكە تەواو دەبێت.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ یاوەریی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری كردووە بۆ سەردانی كارەكانی دووسایدكردنی رێگەكە.
رێگەكە درێژییهكهی زیاتر له سێ كیلۆمهتر دهبێت و لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەكرێ، سەرۆكی شارەوانییش وتی، هەوڵ دەدرێت كارەكان زوو تەواو بكرێت، چونكە رێگەكە گرنگە.
لەوەتەی 13ی ئەم مانگەوە رێگەی “هەولێر – گەزنە” داخراوە، لە بەرانبەردا شۆفێران دەتوانن رێگەی هەولێر-بەحركە بۆ گەیشتن بە شەقامی 150 مەتری و 120 مەتریی هەولێر بەكاربهێنن.
پێشتر وەزیری شارەوانی لە لێدوانێكدا لە 27ی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاندبوو، بە تەواوبوونی ئەو سێ كیلۆمەترەی شەقامەكە، تەواوی رێگەی 120مەتری تا دهۆك و زاخۆ بە دووساید دەبێت و قەرەباڵغی لەسەر ئەو شەقامە نامێنێت.