"قازانجت نەکردبوو باج مەدە"
وەزارەتی دارایی ئەو باجانەى دیارى کرد کە خۆى وەرى دەگرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە باجی سەر کۆمپانیاکان بەرپرسیاربوونی خۆی دیاریکرد لە وەرگرتنی باج لێیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، باج لە کۆمپانیاکان، خانووبەرە، خانووبەرەی میری و باجی دەرامەت وەردەگرێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28.7.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت، “تەنیا لە وەرگرتنی ئەم جۆرە باجانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە بەرپرسیارە و وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک بەناوی باج لە هاوڵاتییان جیا لەوانە ئێمە لێی بەرپرسیار نین”:
– باجی کۆمپانیاکان: ئەم باجە لە باجی ئەو کۆمپانیایانە وەردەگیرێت، کە لە ئەنجامی چالاکیان لە هەرێمی کوردستان بەدەستیانهێناوە لە %15ی بەپێی یاسای باجی دەرامەت ژمارە 113 ساڵی 1982 هەموارکراو.
– هیچ باجێک ناکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا ئەگەر قازانجی نەکردبێت.
– کۆمپانیاکان لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبەخشرێن، لە رێکەوتنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.