چیای باواجی بە کۆیە دەبەستێتەوە

رێگەی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە کۆیە دووبارە قیڕتاو دەکرێتەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

رێگەی گوندی حەمامۆک بۆ ناو شاری کۆیە بە هۆی خراپی قیری رێگەکە و نەبوونی شۆستە و کێربستۆنەکانی، دوای ئەوەی سێجار تەندەری بۆ دەردەچێت و هیچ کۆمپانیایەک وەریناگرێت، شارەوانی خۆی پرۆژەکە ئەنجامدەدات و جارێکی تر شەقامەکە قیرتاو دەکاتەوە و شۆستە و کێربستۆنیشی بۆ دادەنێت.

رێبین شەلال، لێپرسراوی هۆبەی پڕۆژەکان لە شارەوانی کۆیە، بە 964ی وت، پرۆژەکە راستەوخۆ لە لایەن شارەوانییەوە جێبەجێدەکرێت، بڕی 11 هەزار مەتر دووجا قیڕ بۆ رێگەکە دابینکراوە، درێژی رێگەکەش یەک کیلۆمەتر و 100 مەتر دەبێت، بودجەی سەرفکراو بۆ پڕۆژەکەش نزیکەی 190 ملیۆن دینارە.

وتیشی “ئێمە سێجار تەندەرمان بڵاوکردەوە، هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نەبوو وەریبگرێت، لەبەر ئەوەی بودجەی پرۆژەکە کەم بوو، بۆیە ئێستا راستەوخۆ لە لایەن شارەوانییەوە جێبەجێدەکرێت”.

گرنگی و پێویستی ئەو شەقامە دەگەرێتەوە بۆ بەستنەوەی چیای باواجی و بەنداوی گوندی حەمامۆک و پرۆژەی گەشتیاری حەمامۆک بە شاری کۆیەوە، پێشتر بە هۆی خراپی رێگەوبانەکانی ئەو ناوچەیە کەمترین گەشتیار رووی لەو ناوچانە دەکرد بەڵام بە هۆی چاککردنەوەی رێگەوبانەکانەوە خەڵک زیاتر روو دەکەنەوە ئەو شوێنانە.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن

لەمەودوا رێگە بە کەس نادرێت بێ پرس لە ئاسمانى کۆیە بفڕێ...

لەمەودوا رێگە بە کەس نادرێت بێ پرس لە ئاسمانى کۆیە بفڕێت