بەهۆى نەمانى کارەبا

سێ گەڕەکى دهۆک بێئاو دەبن

وریا فەتاح

بەهۆکارى نەمانى کارەبا لە پڕۆژەى ئاوى ماسیکێ، هەرسێ گەڕەکى نزارێ و بەرۆشکێ و نزارکێ لە رۆژهەڵاتى دهۆک، بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى دهۆک بڵاوىکردەوە، بەهۆى نەمانى کارەباى گشتیى وێستگەى پاڵدانى ئاو لە پڕۆژەى ئاوى ماسیکێ، ئاوى گەڕەکەکانى نزارێ و بەروشکێ و نزارکێ گیراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە، گیرانەوەى ئاوەکە بۆ ماوەیەکى نادیارە.

وەک باسى دەکات، کێبڵى سەرەکیى کارەبا لە کۆمەڵگەى تەناهیێ بڕدراوە و تیمەکانى کارەباى ئێستا کارى لەسەر دەکەن.

964 ویستى زانیارى زیاتر لەبارەى هەواڵەکەوە لە بەڕێوەبەرى ئاوى دهۆک وەربگرێت، بەڵام دواى سێ جار پەیوەندیکردن پێیەوە، وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.