تێچووەکەی 200 ملیۆن دینارە

لە سەنگەسەر بەشی فریاکەوتن کرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید عەبدولڕەحیم کرایەوە، وەزیری تەندروستیش دەڵێت، پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە.

یتێچووی دروستکردن و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی بەشی فریاکەوتن لە سەنگەسەر 200 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین دابینکراوە.

بەشێک لە پێداویستییەکانی بەشی فریاکەوتن ماون، بەڵام سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە رێورەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا رایگەیاند، “بەمنزیکانە ئەو پێداویستیانەی کە ماون دابیندەکرێن”.

پێشتر، تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین بە 964ی وت، کۆمەڵێك ناوەندی تەندروستیمان هەن لە قەزا و ناحیە جیاوازەکانی سنووری دەڤەری راپەڕین، کە کارەکانیان بەرەو کۆتاییە و بەمزووانە بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە، یەکێک لەوانە بەشی فریاکەوتن بوو لە ناحیەی سەنگەسەر کە ئێستا کراوەتەوە.

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، سێ قەزا و نۆ ناحیە هەن و لە بەشێکی زۆری ئەو قەزا و ناحیانە و بەشێکیش لە گوندەکان بنکە و ناوەندی تەندروستی هەن.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی راپەڕین 63 کارمەندی پێویستە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی راپەڕین 63 کارمەندی پێویستە