خول دەبینن

سبەینێ دەرگای بوون بە پۆلیسی خۆبەخش دەکرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەرگای ناو تۆمارکردن و کارکردن وەک “پۆلیسی پیاو” بەشێوەی خۆبەخش دەکاتەوە و ماوەی حەوت رۆژ ناونووسین بەردەوامدەبێ.

بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخشی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، “رۆژی یەکشەممە، دەرگای پێشکەشکردن بۆ خولی 71ی کۆلێژی پۆلیس، تەنیا بۆ پیاوان دەکرێتەوە”.

ئەو داوا پێشکەشکردنە، تەنیا بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024ـى شەشەمی ئامادەییەکانی عێراقە، لە خولی یەکەم و لە بەشەکانی (زانستی، ئەدەبی، پیشەسازی، بازرگانی).

لینکی داوا پێشکەشکردن:
(www.moi-jobs.iq)

بڕیارەکە بەو جۆرەیە، دەرگای پێشکەشکردن بۆ دانیشتوانی بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان لە یەکشەممە 28.7.2024 بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بێت.

رێژەی وەرگرتن بۆ کۆلێژی پۆلیس خولی 71، تەنیا بۆ پیاوان و بۆ دەرچووانی خولی یەکەم:
لقی ئەدەبی: رێژەی وەرگرتن لە 70% کەمتر نەبێت.
لقی زانستی: رێژەی قبوڵکردن لە 65% کەمتر نەبێت.
لقی پیشەسازی و بازرگانی: رێژەی وەرگرتن لە 80% کەمتر نەبێت.

102 ساڵ بەسەر دامەزراندنى پۆلیسى عێراقدا تێدەپەڕێت

102 ساڵ بەسەر دامەزراندنى پۆلیسى عێراقدا تێدەپەڕێت