هیچ تیمێك نەچووە بەلایانەوە

زیاتر لە 11 كاتژمێرە گوندی ئێندزێی بناری قەندیل دەسووتێت

964+
فەرهاد حەسەن

ماوەی زیاتر لە 11 كاتژمێرە ئاگرێكی گەورە لە گوندی ئێندزێی بناری قەندیل كەوتووەتەوە، تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و هیچ تیمێكیش بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە نەچوونە بەلایانەوە.

عەلی ئەحمەد، خەڵكی ئەم گوندەیە بە 964ـی وت، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە ئاگرەكە كەوتووەتەوە و زیانێكی زۆری بە سروشت و ئاژەڵی سنوورەكە گەیاندووە.
وتیشی “ئێستا ئاگرەكە خەریكە لە ئاوەدانی گوند نزیك دەبێتەوە و تەنیا چەند كەسێكی خەڵكی گوند خەریكی كوژارندنەوەین و تادێ زیاتر تەشە دەكات”.

لە پەیوەندییەكدا دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆكی شارەوانیی بناری قەندیل بە 964ـی راگەیاند، ئاگاداری ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنی گوندەكە سەختە هیچ تیمێك ناتوانێت بەهانایانەوە بچێت.
وتیشی “هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە وەك خەڵكی گوند باسیان كردووە لە دەستی شوانێك كەوتووەتەوە و تەشەنەی كردووە”.
ئاماژەی بەوەش كرد، دارودرەخت و پووش و پاوانێكی زۆر سووتاوە و چەندین ئاژەڵیش زیانیان بەركەوتووە و مەترسیشی لەسەر هەنگەكانی ئەو گوندە دروستكردووە.
بە قسەی هاوسەرۆكی شارەوانیی بناری قەندیل (كە سەر بە حكومەتی هەرێم نین و لە پەكەكەوە نزیكن) ساڵی پاریش بەهەمان شێوە ئاگر لەو گوندە كەوتەوە جگە لە زیانێكی زۆر بەر سروشتی ناوچەكە، زیاتر لە 40 مێشهەنگیشی لەناو برد.

هەر ئێستا بناری قەندیل بۆردومان كرا

هەر ئێستا بناری قەندیل بۆردومان كرا