"2%ی دانیشتوانەکەی لە مەترسیە"
ئەمساڵ لە سلێمانی 24 کەس تووشی ڤایرۆسی جگەر بوون
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
تا بێت مەترسیەکانی ڤایرۆسی جگەر دەردەکەون دکتۆرێکی پسپۆری ئەو نەخحشیەش دەڵێت، 2%ی دانیشتوانی سلێمانی کەوتوونەتە بەر ئەو مەترسیە.
د. ئاراس لەتیف پسپۆری وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر بە 964ـی وت، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدایە سلێمانی لە ئاستێکی مامناوەندایە بۆ توشبووانی ڤایرۆسی جگەر لە جۆری B، رێژەکە کەمترە لە 2%ی دانیشتوان.
باسی لەوەکرد، هەریەکە لە جۆرەکانی ڤایرۆسی B و C جێگەی سەرنجن، لەبەر ئەوەی کەسی توشبوو دووچاری نەخۆشی درێژخایەن دەکات و بە مۆم بونی جگەر و شێرپەنجە کۆتایی دێت.
ئەوەی خستەروو، دەتوانرێت رێگری لە بڵاوبونەوەی بکرێت لە رێگەی کوتان و رێکارەکانی خۆپارێزی، هەموو تەمەنێک ئەگەری توشبونی هەیە بەو ڤایرۆسە.
وتی:”ئەمساڵ لە سلێمانی تا ئەم ساتە 24 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی جگەر دیاریکراوە”.
پێداچوونەوە: میدیا گۆران
ڤایرۆسی نوێ
دهست لێدان لهمانه بپارێزه
تهندروستى سلێمانى نیشانه و هۆكارهكانى تووشبوون به ئاوڵهى مهیمون بڵاودهكاتهوه
وەک کۆرۆنا دەبێت؟
مەترسیی هەیە ئاوڵەی مەیموون بچێتە وڵاتە سەلامەتەکانیش
پێشنیاری گیراوەیەکی کردووە
پسپۆڕێکی هەناو و دڵ: نەکەن حەبی فلاجیل دژ بە سکچوون بخۆن
هەموو رۆژێك دەمانترسێنن