تەقەی لە سێ کەس کردووە

تۆمەتبارێک لە عەربەت دەستگیركرا

964+

میدیا گۆران

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی، توانیویانە تۆمەتبارێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە سێ کەس دەستگیر بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارەی تەقەی کردووە لە سێ کەس لە گوندی باریکەی ناحیەی عەربەت دەستگیریان کردووە.

دەشڵێت، ئێستادا تۆمەتبار ( م، ج، ع ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (405 -31) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

ئەوەشیان راگەیاند، سەرەتا لە رووداوی تەقەکردنێک ئاگادارکرابوونەوە لە گوندی باریکە کە سەر بە ناحیەی عەربەتە لە پارێزگای سلێمانی، دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

لە ناحیەی زەڕایەن سێ کەس لەسەر تەقەکردن دەستگیرکران

لە ناحیەی زەڕایەن سێ کەس لەسەر تەقەکردن دەستگیرکران