ناحیەی بامەرنێ
گوندی بانکا بەدەست کەمیی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنێت
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
زیاترە لە مانگێکە دانیشتووانی گوندی بانکا لە کەمی و نەبوونی ئاوی خواردەنەوە دەناڵێن، موختاری گوندەکەش دەڵێت داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کێشەکەمان چارەسەر بکەن.
گوندی بانکا لە سنووری ناحیەی بامەرنێ تەنیا یەک بیری ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە و ناسەقامگیریی شوێنەکە دابینکردنی ئاو لە بیرەکە وەستاوە، هەروەها بڕیار بوو بیرێکی دیکەش لێبدرێت، بەڵام تا ئێستا نەکراوە.
نافیع دۆسکی، موختاری گوندی بانکا بە 964ـى وت، زیاتر لە مانگێکە ئاوی بیرەکەیان نەگەیشتووەتە ماڵان، پێشتر هەفتەی جارێک بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ناحیەکە بە تانکەر چوار هەزار لیتر ئاوی خواردنەوەی بۆ دابین دەکردن.
وتیشی، “زیاتر لە دوو هەفتەیە ئاوی خواردنەوەمان وەرنەگرتووە، خەڵکیش بەدەست کەميی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن و ناتوانن بیکڕن، داوا لە لایەن پەیوەندیدارەکان دەکەین چارەسەریێک بۆ کێشەکەمان بدۆزنەوە”.
مەتین ئەرەدنی، بەرپرسی هۆبەی ئاوی سەرسنگ و بامەرنێ بە 964ـی وت، “مانگێکە بیری ئاوی خواردنەوەی گوندی بانکا تێکچووە، تیمەکەمان بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکە ناتوانن لە ناوچەکە نزیک ببنەوە، بەڵام هەفتەی جارێک ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە دەبەین”.
وتیشی، مانگێک پێش ئێستا نووسراوێكمان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بارمەنێ کری و دوای ئەوە رەوانەی پارێزگای دهۆک کرا، بۆ ئەوەی بیرێکی نوێ لە گوندەکە لێبدرت، چاوەڕێی ئەوەین بودجەی بۆ خەرج بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، گوندی بانکا تەنیا رۆژانی پێنجشەممە و هەینی قەرەباڵغە، رۆژانی هەینی چوار هەزار لیتر ئاوی خواردنەوە بە تانکەر دەگەیەننە خەڵکی گوندەکە.
گوندی بانکا دەکەوێتە ناحیەی بامەرنێ سەر بە قەزای ئامێدی، نزیکەی 65 ماڵ تێیدا دەژین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
هاوڵاتیانى سەرسەنگ و بامەڕنێ و قەدش دەست بە ئاوەوە بگرن
کێشەی ئاوی خواردنەوە
هۆکارەکە گرتنەوەی ئاوە لەلایەن ئێرانەوە
بیرەئاوەکانی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سنووری پشدەر لە %70 کەمیان کردووە
گرفتی کەم ئاوییان چارەسەر دەکرێت
حەوت گەڕەکی شاری رانیە تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان بۆ رادەکێشرێت
ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بکوڵێنن
لانی کەم شەش مانگ جارێک تانکی سەربان بشۆن
هەفتەیەکە حاڵیان نییە
دوو گوندی ئاغجەلەر بۆری ئاوەکەیان لە سێ شوێن شکاوە
دوای 12 ساڵ پڕۆژەکە تەواو دەکرێت