گەنجەکان سەرقاڵی پاک کردنەوەی شوێنەکەن وێنە: سۆشیاڵ میدیا
لە سۆران
کۆمەڵێک گەنج سەرچاوەیەکی ئاویان پاککردەوە
ژێوار خدر
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش لە ئیدارەی سۆران سەرچاوەی ئاوی کونەماسییان لە گوندی بەرزێوەی سەر بە قەزای رواندز پاک کردەوە و دەڵێن، بەردەوام دەبین.
یوسف قادر یەکیک لەو گەنجانەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئێمە کۆمەڵێک گەنجی سۆرانین و بە پێشبڕکێی ”ئۆف رۆد”ەوە خەریکین، هەر کاتێک گەشتمان بۆ هەر شوێنێک کردووە شوێنەکەمان پاککردووەتەوە.
وتیشی، لە گەشتەکەی ئەمڕۆماندا، بینیمان شوێنەکە زۆر پیسە، بۆیە خۆم و چوار هاوڕێی دیکەم بڕیارمان دا پاکی بکەینەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی عەلاگەی خۆڵی زۆرمان پی نەبوو، نەمانتوانی هەمووی پاک بکەینەوە، بۆیە بە نیازین بەیانیش بڕۆینەوە هەمان شوێن و بە تەواوی پاکی بکەینەوە.
ئەو گەنجانەی لەم هەڵمەتەی ئەمڕۆدا 10 عەلاگە خۆڵ و خاشاکییان کۆکردووەتەوە و دەشڵێن بۆ لەمەودواش بەردەوام دەبین و گەشت بۆ هەر ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی سۆران بکەین تا پاکی نەکەینەوە ناگەڕێینەوە.