كەشوهەوا
تۆز و خۆڵ بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
+964
پەری ساڵح
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و هەوردا دەبێت، بەڵام کەشەکەی تۆز و خۆڵ دەبێت بە تایبەت ناوچەکانی باشوور.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، تۆز و خۆڵ سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و بەراورد بەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024
کەش: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، کەمێک تۆز وخۆڵپلەکانی گەرما: کەمێک نزم دەبێتەوە
خێرایى با: لەسەرخۆ و مامناوەند ( 5 – 20 )کم/س
ئاراستەی با / باکورى رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کمبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44
سلێمانی : 42
دهۆک : 42
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 45
زاخۆ : 43
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 46لە لایەكی دیكەوە کەشناسیی عێراق لە راپۆرتێکدا دەربارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو، پێشبینی کەشێکی تەواو خۆڵاوی دەکات و دەشڵێت پلەکانی گەرما ناگۆڕێت و بەرزترین پلەی گەرماش 48 پلەی سیلیزییە لە پارێزگاکانی میسان و زیقار و بەسرە.