سلێمانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە رێگەی عەربەت روویدا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نوێكرایەوە 10:19
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی- عەربەت روویداوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسیش بریندارن.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964 وت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە و ژن و پیاوێکیش بریندارن.
باسی لەوەش کرد، ئێستا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شۆڕش کراون لە سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
بەپێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە لە پۆلیسی هاتوچۆوە، رووداوەکە بەهۆی چوونە سایدی بەرامبەری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بووە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی تاکسی هێڵی عەربەتدا.
نوێکرایەوە 10:04
پەیامنێری 964 زانیاریی ئەوەی نارد بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان كەسێك گیانی لە دەستداوە و چوار كەسیش بریندارن.
هەواڵی سەرەتا
پەیامنێری 964 لە سلێمانی هەواڵی ئەوەی نارد رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە رێگەی سلێمانی – عەربەت روویداوە و گیانلەدەستدان و بریندار بوون هەیە.
زانیاری دێت…
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا