لە سێمێل
ژنێك كوژرا و بكوژیش دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی دهۆك ئاشكرای كرد ژنێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژرا و بكوژیش دەستگیر كرا.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك، لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە كۆمەڵگەی مێسێریكی سەر بە قەزای سێمێل، شەوی رابردوو ژنێك بە ناوی (ج.ج،م) كوژرا، دوای گەیشتنی پۆلیسی قەزاكە بە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵێنەوە، توانیان بكوژ دەستگیر بكەن.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوە داوە، لێكۆلێنەوە لەگەڵ تۆمەتبار دەكرێت.
بە پێی ئەو زانیارییانەی كە 964 لە سەرچاوەكەی نزیك لە رووداوەكە دەستیكەوتووە، بکوژ برای کوژراوەکەیە