بوو بە پێنجەمی هەرێم

قوتابییەک ساڵی یەکەمی خستە دووەم و ئەنجامەکەی پێکا

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەگەڵ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی پۆلی 12 زۆر چیرۆك هەبوو باس لە دەرچوون و سەركەوتن بكات، بەڵام چیرۆكی بەهرێز جیاوازترە دوای ئەوەی ساڵی پار کۆنمرەی 90 بەدەست دەهێنێت بەدڵی نابێت، بڕیار دەدات سالێكی تر دابنیشێتەوە و زەرەریشی نەکرد لەو بڕیارە.

ئەمرۆ سێ شەممە 23.7.2024 بەهرێز نەریمان، قوتابی ئامادەیی شەهید فاخیر مێرگەسۆری حكومیە لە لێدوانیكی بۆ 964 وتی ”زۆر باوەڕم بەخۆم هەبوو دەمزانی دەتوانم ئەو نمرەیە بەدەست بهێنم، هەرواش دەرچوو توانیم کۆنمرەی 98.8 بەدەست بهێنم ببم بە پێنجەمی سەرئاستی هەرێم، خێزانەكەم و ماڵەوە زۆر پالپشتم بوون قسەی خەڵك كاریگەری نەکردە سەرم و باوەڕ بەخۆبوونم زاڵتر بوو.”

وتیشی، ”هەر قوتابییەک بیەوێت بۆ ساڵی دووەم تاقیکردنەوەکان دووبارە بکاتەوە، با لەگەڵ خۆیی دابنیشێت و دوو جار بیر بکاتەوە ئینجا بڕیار بدات، من ئەمساڵ بەهەموو ئەنجامێك رازیبووم.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر