پاسه‌پۆرت هه‌یه 15 ساڵه ته‌واو كراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رینه‌گرتووه‌ته‌وه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاسه‌پۆرتى دهۆك، زیاتر له سێ هه‌زار پاسه‌پۆرتى ته‌واو كرا‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه نه‌براونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پاسه‌پۆرت هه‌یه ماوه‌ى 15 ساڵه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه‌وتووه و خاوه‌نه‌كانیان به‌لایانه‌وه نه‌هاتوون.
رائیدی مافپه‌روه‌ر سه‌عد ئیسماعیل، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسه‌پۆرتى دهۆك، به تۆڕى 964ى راگه‌یاند، سێ هه‌زار و 150 پاسه‌پۆرتى ته‌واوكراو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كه‌و‌توون و خاوه‌نه‌كانیان ناچن بیبه‌نه‌وه، ده‌شڵێت “پاسه‌پۆرت هه‌یه ماوه‌ى 15 ساڵه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان نه‌براونه‌ته‌وه”.
ئه‌و روونیكرده‌وه “ئه‌وه‌ى ئه‌ركى ئێمه‌یه، پاسه‌پۆرت بۆ خه‌ڵكی ته‌واو بكه‌ین، دواتر له رێگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كی خێراوه، نامه‌یان بۆ ده‌نێرینه ناو ماڵه‌كانیان و پێیان ده‌ڵێین وه‌رن بیبه‌نه‌وه، به‌ڵام كه نایه‌ن، ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌مى خۆیانه”.
به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسه‌پۆرتى دهۆك ئاماژه‌ى به‌وه كرد، نامه‌كان به هه‌ردوو زمانى كوردی و عه‌ره‌بی بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌نێرن، وتیشی “به‌شێكیان په‌یوه‌ندیشمان پێوه‌كردوون بۆ بردنه‌وه‌ى پاسه‌پۆرته‌كانیان به‌ڵام هه‌ر نه‌هاتوون”.
ئه‌و به‌رپرسه هۆشدارى ده‌دات، كه هه‌ركاتێك بڕیارێك له به‌غدا بۆ ئه‌م جۆره پاسه‌پۆرتانه ده‌ربچێت، ئه‌وانیش ناچارن جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌گه‌رێكیش هه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و پاسه‌پۆرتانه.
رائید سه‌عد روونیكرده‌وه “ئه‌و پاسه‌پۆرته به‌جێماوانه، ته‌نیا هی ئه‌مساڵ و پار نین، به‌ڵكو پاسه‌پۆرتى ساڵى 2008 مان لایه، كه ته‌واو كراوه و تا ئێستاش خاوه‌نه‌كانیان نه‌هاتوون بیبه‌نه‌وه”.
به‌پێی قسه‌كانى سه‌عد پاسه‌پۆرت هه‌یه ته‌واو كراوه، ماوه‌كه‌شی به‌سه‌رچووه و خاوه‌نه‌كه‌شی نه‌هاتووه بیباته‌وه، ده‌شڵێت “ئێمه هیچ كاتێكی دیاریكراومان بۆ بردنه‌وه‌ى ئه‌و پاسه‌پۆرتانه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌یباته‌وه و ماوه‌كه‌ى به‌سه‌ربچێت، ئه‌وه ناتوانێ نه پاسه‌پۆرتى دیكه ده‌ربكات و نه نوێشى بكاته‌وه ، ته‌نانه‌ت له‌رێگه‌ى دادگاشه‌وه هیچی بۆ ناكرێت”.
به‌پێی ئامارێك، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسه‌پۆرتى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له ساڵى 2022دا 101 هه‌زار و 491 پاسپۆرت ده‌ركراون، كه تێیدا 66 هه‌زار و 234 پاسه‌پۆرت له ناوه‌ندى دهۆك و 22 هه‌زار و 373 پاسه‌پۆرت له نووسینگه‌ى زاخۆ و 12 هه‌زار و 884 له نووسینگه‌ى ئاكرێ ئاماده‌كراون، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا 1754 پاسه‌پۆرت له‌ناوبراون.