هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 12ـەی شەو

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامی رەزای ئاکرێ قەدەغەکرا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئیتر هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 5ی ئێوارەوە تا 12ی شەو هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامی رەزای ئاکرێ قەدەغەیە و تەنیا پیادە بۆی هەیە بچێت.

سەبارەت بەم بڕیارە 964 قسەی لەگەڵ بڵند رەزا زوبێر، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ کرد و وتی، ئەمرۆ سێشەممە، لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ قایمقامیەتی ئاکرێ بڕیاردرا، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 28.7.2024 هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامی رەزا لە 5ی ئێوارە تاوەکو 12ی شەو قەدەغەبکرێت، تەنیا هاتوچۆی پیادە ئاسایی بێت.

وتیشی، ئەم بڕیارە بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغییە لەم شوێنە و ئاسانکردنی کارەکانە چونکە شوێنێکی گەشتیارییە و پڕیەتی لە رێستۆرانت و کافتریا، بەهۆی زۆری ئۆتۆمبێلەکان ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ پیادەکانیش دروست دەبوو، تیمی شارەوانیش پەکیان دەکەوت و نەیاندەتوانی کارەکانیان جێبەجێ بکەن.

“لە وەرزی زستاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامی رەزای ئاکرێ ئاسایی دەبێتەوە” ىلند رەزا وای وت.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران