5000 تۆنە
کاروانی یەکەمی پەتاتەی هەولێر رەوانەی ئیماڕات کرا
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
كاروانى یه‌كه‌مى په‌تاته‌ى هه‌ولێر ره‌وانه‌ى وڵاتى ئیماڕات كرا، خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه په‌تاته‌كه ده‌نێرێت ده‌ڵێت، به‌پێی گرێبه‌ستێك پێنج هه‌زار تۆن ره‌وانه ده‌كه‌ین.
ئەمڕۆ دووشەممە 22.7.2024 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر گرێبەسته‌كه لە نێوان کۆمپانیای ئاوڕا و نوجوم سوڵتانی ئیماڕاتی لەسەر هەناردەکردنی پەتاتەی هەولێر واژۆکرا.
سابیر عەزیز، خاوەنی کۆمپانیای ئاوڕا بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 100 تۆن په‌تاته‌یان هەناردە كردووه، پێویستیشه لە ماوەی 20 رۆژى دیكه تەواوی پێنج هه‌زار تۆنه‌كه بنێردرێت.
وتیشی “پەتاتەکان كه دەگەنە وڵاتی ئیماڕات، له‌وێشه‌وه وڵاتانى دیكه‌ى كه‌نداو سوودى لێده‌بینن”.
به‌قسه‌ى خاوه‌نى ئه‌م كۆمپانیایه، ساڵی رابردوو 13 هەزار و 300 تۆن پەتاتە و پیازیان رەوانەى ئیماڕات كردووه و باس له گرێبه‌ستێكیش ده‌كات له نێوان خۆیان و جوتیارانى سنوورى هه‌ولێردا، كه ساڵانه په‌تاته و به‌رهه‌مى دیكه به‌رهه‌م ده‌هێنن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌تاته
215 هەزار و 960 کەس مافى دەنگدانیان هەیە
دەنگدانى تایبەت دەستیپێکرد
نەرمین قادر وادەڵێت
"دکتۆرەکان وتیان ئاوی مێشکت کەم بووەتەوە و ئازارێکی زۆرم هەیە"
"تەماتەی خۆماڵی 500 دینار دابەزی"
تەماتەی ئێرانی داغڵکرا و تەماتەی خۆماڵیش بەهاکەی لەدەستدا
300 مەتر درێژە