بەدواداچوونی بۆ دەکرێت
بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی پیرەمەگروونی بێزار کردووە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
چەند رۆژێکە دانیشتوانی ناحیەی پیرەمەگروون بەدەست بۆنێکی ناخۆشەوە بێزارن، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، لە پشکنینی ورددان بۆ بۆنەکە.
بە پێی وتەی دانیشتووانەکەی بێت، ساڵانە لە وەرزی هاویندا ئەو بۆنە ناخۆشە دروست دەبێت و بێزاریان دەکات.
دڵپاک مەحمود، دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون بە 964ی راگەیاند، بۆنەکە زۆر بێزارکەرە و لە هەموو ناوچەیەکی ناو سەنتەری پیرەمەگرون بۆنەکە بڵاوبووەتەوە.
وتیشی، “ناتوانین موبەڕیدە هەڵبکەین چونکە بۆنەکە دێنێتە ژوورەوە و بەو گەرمایەش نازانین چی بکەین، بۆنەکەش وەک بۆنی سووتانی رۆن و لایلۆن و پلاستیک وایە”.
ئیدارەی ناحیەکە لای خۆیانەوە ئاگاداری ئەو بۆنەن و لە بەدواداچووندان.
بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون بە 964ی راگەیاند، لە بەدواداچووندان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی بۆنەکە و چارەسەرکردنی.
وتیشی، “هێشتا نەگەیشتووینەتە سەرچاوەی بۆنەکە، بۆیە ناتوانم بڵێم هی چییە، دوای پشکنین و گەیشتن بە سەرچاوەکە رایدەگەیەنین هۆکاری ئەو بۆنە چییە”.
بەپێی وتەی دڵپاک مەحمود، لەناو پیرەمەگرون دەوترێت بۆنەکە هی پاڵاوگەیەکی نەوتە کە لە نێوان سلێمانی و پیرەمەگرونە لە نزیک زێوێ کار دەکات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
بۆنی ناخۆشی دەواجینەکان خەڵکی گوندێکی سەنگەسەری هەراسان کردووە
پیرەمەگروون
لە کارگەیەكی پیرەمەگروون
کرێکارێک لە کاتى کاردا سێ پەنجەى قرتا
بۆ ئەو کەسانەی بێبەشبوون لە وەرگرتنی نەوت
پیرەمەگروون بۆ جاری سێیەم نەوت دابەش دەکات
لە دەریاچەی دوکان
ویستی باڵندە کێوییەکان راو بکات بەڵام پۆلیس دەستگیری کرد
هەموو بەریان دەكەوێت