ئاماری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی و فەرمانگەی میدیا و زانیاری زۆر جیاوازن
+964
رێژوان مامە قادر- هەولێر
له‌و دوو ئاماره‌ی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی هاوڵاتیان بۆ كتێبخانه گشتییه‌كانی سلێمانی، كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له لایه‌ك و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌لایه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 30 هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر جیاوازی هه‌یه.
به پێی ئاماری فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو 93 هەزار و 992 كەس سەردانی كتێبخانه حكومییەكانیان له سلێمانی كردووە.
به‌ڵام ئالان رەئووف، بەڕێوه‌بەری كتێبخانە گشتییەكانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 63 هەزار و 366 كەس سەردانی كتێبخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیان كردووە.
بەقسەی ئالان رەئوف، لە چاو ساڵانی رابردوودا سەردانیكردنی كتێبخانەكان روویان لە كەمی كردووە، بەهۆی ئەوەی ئێستا سەرچاوەكانی كتێب له ئینتەرنێت و سەرچاوەكانی دیكە رووی لە زیادبوونه.
بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری نزیكه‌ی 30 هەزار كەس جیاوازی هەیە لە سەردانیكەرانی كێتبخانەكانی سلێمانی لەگەڵ ئەو ئامارەی بەڕێوبەری كتێبخانەكە بە تۆڕی 964ی راگەیاندووە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی 24 كتێبخانە ی گشتی هەیە، كە زیاتر لە یەك ملیۆن سەرچاوە لە خۆدەگرن.
بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، تەنیا 155 هەزار و 697 كەس سەردانی كتێبخانە گشتییەكانی كوردستانیان كردووە، لە سلێمانی 93 هەزار و 992 كەس سەردانی كتێبخانەكانی سلێمانییان كردووە، 32 هەزار و 658 هەزار كەس سەردانی كتێبخانەكانی هەولێریان كردووە، له دهۆكیش 13هەزار و 25 كەس سەردانی كتێبخانە حكومییه‌كانیان كردووە.
هه‌روه‌ها لە هەڵەبجە 6 هەزار و 540 كەس، لەراپەرین 7 هەزار و 697 كەس و لە گەرمیانیش نزیكەی دوو هەزار كەس سەردانی كتێبخانەكانیان كردووە.