په‌روه‌رده : بۆیان دروستده‌كه‌ین
دوو گوندى سیده‌كان خاوه‌ن 70 قوتابین و بێ قوتابخانه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوو گوندى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان نزیكه‌ى 70 قوتابی كوڕ و كچ هه‌ن، به‌ڵام بۆ خوێندن روو له گونده‌كانى ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن، دانیشتوانى ئه‌م دوو گونده‌ش داواكارن قوتابخانه‌یان بۆ دروست بكرێت و په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، بۆیان دروست ده‌كه‌ین.
دانیشتوانى گوندەکانی تاڵەجاڕ و کاولۆکان لە سنوری قەزای سیدەکان، له رێگه‌ى 964ـه‌وه داواكارییه‌كیان ئاڕاسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه قوتابخانه‌یان بۆ دروستبكرێت، چونكه ده‌ڵێن، ساڵانه منداڵه‌كانیان به‌سه‌ر هه‌ردوو قوتابخانه‌ى گونده‌كانى ماوەرد و نزاری دابه‌ش ده‌بن كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له گونده‌كانیانه‌وه دووره و زستانانیش كێشه و ئاسته‌نگى زۆریان بۆ دروست ده‌بێت.
964 ئه‌م داواكارییه‌ى خسته به‌رده‌م بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی پەروەردەی ئیداره‌ى سۆران، ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن دووپاتیكرده‌وه كه له پلانیاندایه قوتابخانه بۆ هه‌ردوو گونده‌كه دروست ده‌كرێت.
وتیشی “ده‌مێكه كار له‌سه‌ر دروستكردنى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی نوێ له سنوورى سۆران كراوه، گونده‌كانى تاڵەجاڕ و کاولۆکانیش له‌ناو ئه‌م پلانه‌دان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ته‌نیا ئه‌وه ماوه وه‌زاره‌تى دارایی ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دروستكردنیان ده‌رببڕێت و ده‌ست به دروستكردنیان ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و داتایه‌ى كه پێشتر 964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سۆران وەریگرتووه، له سنوورى ئه‌و ئیداره‌یه‌دا به‌هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ى رواندز، سۆران ، چۆمان و سیده‌كان، 648 قوتابخانه‌ى لێیه و نزیكه‌ى 100 دانه‌یان له‌ناو كابینه و خانووى قوڕدان.