زیانی گیانی نەبووە

ئەو ئاگرەی لە تانجەڕۆ لە کارگەیەکی کبریت کەوتەوە کۆنترۆڵ کرا

964+

دیلان محەمەد

ئەو ئاگرەی لە بەیانی ئەمڕۆ لە کارگەیەکی کبریت لە تانجەڕۆ کەوتەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵکراوە، تا ئێستاش بە قسەی بەرگری شارستانی هۆکاری ئاگرەکە نازانرێت.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شاررستانی سلێمانی بۆ 964، وتی، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە تەنیا هەندێک پاشماوەی ماوە و سەرجەم تیمەکانیان لە شوێنەکەن.

وتیشی، بۆ زیانە مادییەکان دەبێت لیژنە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات و هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.