شۆفێران رێگەی بەدیل بدۆزنەوە

قیرتاوکردنی دێلێژە بۆ سەنگاو 10 رۆژی پێ دەچێت

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ ماوەی 10 رۆژ رێگەی چوون لە دێلێژەوە بۆ ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ دەداخرێت، ئەوەش بەهۆی قیرکردنی رێگاکەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2024، شێرزاد محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی چەمچەماڵ بۆ 964 ئەوەی وت، “ئاگاداری شۆفێرانی سنورەکەمان دەکەینەوە کە لە ئێستادا بۆ ماوەی  10 رۆژ رێگای دێلێژە بۆ سەر رێگای ناحیەی سەنگاو قیردەکریت، داواکارین لە شۆفێران رێگای بەدیل بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆ”

ئەوە لە کاتێکدا پێشتر، بۆ ماوەى هەفتەیەک رێگەی سەنگاو – دەربەندی باسەرە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر  داخرا، هاتوچۆی بازیان وتی، “شۆفێرانى بارهەڵگر دەتوانن رێگەی جێگرەوە لەوانەش سەنگاو – چەمچەماڵ بۆ بازیان یان بازیان بۆ قەرەداغ بەکاربهێنن”.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رەزامەندی قیرتاوکردنی رێگای دیڵێژەی وەرگرتووە، رێگاکە پێنج کیلۆمەترە و سەنگاو، چەمچەماڵ و بازیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بڕی یەک ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

100 گوند و چوار قەزا بەسەر ئەو رێگایەدا هاتوچۆ دەکەن، محەمەد جەمیل، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “ماوەی دوو ساڵ زیاترە داوای قیرتاوکردنی ئەو رێگایەیان کردووە ئێستا پێیان وتراوە رەزامەندی وەرگیراوە”.

بە ملیارێک دینار رێگای دێلێژە قیرتاو دەکرێت

بە ملیارێک دینار رێگای دێلێژە قیرتاو دەکرێت

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت