دیمەنی تیمی رشاندنی دەرمانی مێروو.وێنە.تەندروستی دەربەندیخان
لە دەربەندیخان
هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی مێرووی زیانبەخش دەستیپێکرد
توانا نەقی
مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی مێرووە زیان بەخشەکانی دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، تەندروستی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە رۆژی 15.7.2024 تیمی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان دەستیان کردوە بەهەڵمەتی رشاندنی دەرمانی مێروە زیانبەخشەکان بۆ فەرمانگەکانی سنووری دەربەندیخان.
دەشڵێت، فەرمانگەکان ئاگادار دەکەنەوە تیم ئامادەیە و هەر فەرمانگەیەک پێویستی بەە دەرمان رشاندنەوە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن.
بەهۆی وەرزی هاوین و گەرماوە مێرووی زیانبەخش لە زۆرشوێن دەبینرێن و بڵاودەبنەوە، بۆیە لەلایەن تەندروستییەوە ساڵانە هەڵمەتی رشاندنی دەرمان بۆ قڕکردن و لەناو بردنیان ئەنجام دەدرێت.