رۆزی یەحیا

یەکەمی پارساڵی سەر ئاستی هەرێم باسی خوێندنی دەکات لە کۆلێژی پزیشکی

دیلان محەمەد جەزا

رۆزی یەحیا یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی ساڵی پار ئێستا خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی گشتییە لە زانکۆی سلێمانی و پاڵپشتی قوتابیانی یەکەمی ئەمساڵ دەکات.

رۆزی یەحیا یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە 964 وت، ئێستا لە کۆلێژی پزیشکی گشتی زانکۆی سلێمانی دەخوێنێت و ئەمساڵ دەرچووە بۆ قۆناغی دووەم، بەڵام پلەی یەکەمی بەدەست نەهێناوە.

باسی لەوەکرد، دوێنێ شەو کاتێک ئەنجامەکان راگەیەندرا زۆر خۆشحاڵ بووە و ساڵی پاری خۆی بیرکەوتووەتە.

پێداچوونەوە: توانا نەوقی