''جارێ پیرۆزە و بەم زوانەش دەتانبینین''
هەموو یەکەمەکانی هەولێر دیارییان پێ دەدرێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەم پێشنیوەڕۆیە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر تەلەفۆنی کردووە بۆ قوتابییە یەکەمەکانی پارێزگای هەولێرو پیرۆزبایی لێکردوون، پێی وتوون بەمزوانەش دیاریتان پێ دەدەین.
پەیجی پارێزگای هەولێر لە فەیسبووک ئەم زانیاریەی داناوەو دەڵێت: پارێزگار لە رێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لەو قوتابیانە کردووە کە یەکەم و دووەم و سێیەم بوون لە هەموو بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی لە سنوری پارێزگای هەولێر.
ئومێد خۆشناو دەستخۆشی لە هەموو ئەو قوتابیانەش کردووە کە نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پارێزگا ”لە ماوەیەکی نزیکیشدا لە رێورەسمێکی تایبەتدا، دیاری پارێزگا لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە پێشکەش بەو قوتابیانە دەکرێت.’