ئەلینا حەبە - پارێزەر. وێنە: میدیا ئەمریکییەکان.
لە یاری گۆڵف یەکتریان ناسیوە
ژنێکی عێراقی ترەمپ دەکاتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا
ژووری هەواڵ
ترەمپ بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا عەقڵی خۆی داوەتە دەست ژنە پارێزەرێکی عێراقی هەیە و ئەو پێی دەڵێت چی بکات و چی نەکات.
ئەلینا حەبە ژنێکی تەمەن 40 ساڵانە و دایکی سێ منداڵە، ئێستا راوێژکاری یەکەمی کەمپەینەکەی دۆناڵد ترەمپە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئەلینا لە نیوجێرسی لە دایکبووە، بەڵام دایک و باوکی لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو عێراقیان جێهێشتووە و چونەتە ئەمریکا، ئیتر هەر لەوێ خوێندوویەتی و لە هەردوو زانکۆی لیهای و زانکۆی وایدنری بەنسلڤانیا بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە.
ئەم ژنە عێراقییە لە یانەیەکی گۆڵف ترەمپی ناسیوە و دوای ئەوە بووەتە پارێزەری لەو داوایانەی لەسەری بووە، دوای ئەوەش بووەتە وتەبێژی یاسایی و ئینجا راوێژکاری یەکەم.
میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن ئەلینا خان تەنیا راوێژکارێک نییە، بەڵکو جەماوەر بۆ ترمپ کۆدەکاتەوە و کەمپەینەکەی بەڕێوەدەبات، ئەو کەسێکی یەکلاکەرەوەیە لەوەی ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆک یان نا.