دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانى
سزایەکى نوێ بەسەر دەمیرتاش دا سەپێنرا
964+
وریا فەتاح
سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە تۆمەتى بێڕێزیکردن بە سەرۆک کۆمار و هاندانى خەڵک دژى دەوڵەت، سزایەکى نوێى بەسەردا سەپێنرا کە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانییە.
دادگاى سزا قورسەکانى مەرسین، لە شەوى رابردوودا سزاى دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانى بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشوترى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)دت سەپاند.
دادگاکە بە تۆمەتى هاندانى بە ئاشکراى خەڵکى دژى دەوڵەت و دەسەڵاتى دادوەرى و پۆلیس و سەرۆک کۆمار و بڵاوکلادنەوەى رق و کینە، سزاکەى بەسەر دەمیرتاش دا سەپاندووە.
دەمیرتاش لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانى ساڵانى 2015 بۆ 2016 کە ئەوکات هاوسەرۆکى هەدەپە بوو ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتى تورکیا و سوپای تورکیا و فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمەی، بە هاوکاریکردنى داعش و گرپە تیرۆریستییەکانى سوریاى تۆمەتبار کردبوون.
لە کاتی دادگاییکردنەکەدا دەمیرتاش وتی، “ئەمڕۆ لە زیندانەوە قسە دەکەم، سبەی لە دەسەڵاتەوە قسە دەکەم. من بەختەوەرم، رۆژێک وەک سەلاحەدین دەمیرتاش بە پاڵپشتی گەل حوکمڕانی ئەم وڵاتە دەکەم”.
دەمیرتاش لە 2016ـەوە لە زیندانەوە و لە 16.5.2024یش، لە 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەنقەرە، 108 کەس کە لە بەرپرسانى باڵاى باکورى کوردستان پێکهاتوون، لەسەر دۆسیەى رووداوەکانى کۆبانێ سزاى قورسیان بەسەردا سەپێنرا، لەوانە بڕیاری 20 ساڵ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا هەشت ساڵى لە زیندان تیپەڕانددووە، 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین و 19 ساڵ بۆ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.