ئەوەندە دابەزیوە

نرخى نەوت پشتى شکا

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەردەوامیدایە دابەزینەکانى، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەک دابەزیوە لە چەند مانگى رابردوودا بەو خێراییە وێنەى نەبووە.

خاوى بڕێنت 2 دۆلار و 48 سەنت دابەزیوە، ساڵى رابردوو لەمڕۆدا بە 79 دۆلار و 49 سەنت بوو

خاوى رۆژئاواى تەکساس 2 دۆلار و 63 سەنت دابەزیوە، ساڵى رابردوو لەمڕۆدا بە 75 دۆلار و 36 سەنت بوو

به‌پێی داتاكانى بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت دوو دۆلار و 48 سەنت دابەزیوە و بە 82 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى تەکساس دوو دۆلار و 63 سەنت دابەزیوە و بە 80.13 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەم دابەزینە خێرایە لە نرخى نەوت چەند مانگێکە رووینەداوە، پرسى یەدەگى نەوت و رووداوەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هۆکارى گۆڕانکارین لە نرخى نەوتدا.

نرخی نەوت لەسەروو 85 دۆلارە

نرخی نەوت لەسەروو 85 دۆلارە