یەکێک لە گرافیکەکانی 964 بۆ نرخی نەوت
کەمێک بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت لەسەروو 85 دۆلارە
964+
توانا نەقی
بۆ ئەمڕۆش نرخى نەوت کەمێك بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و هەر لە سەرووى 85 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و لە چاو دوێنێدا 0.37% بەرزبووتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 83 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێدا 0.57% بەرز بووەتەوە.
کەمبوونەوەى خواست لەسەرى بەتایبەت لە مانگى تەموزدا، هۆکارێکى سەرەکى بوو بۆ دابەزینى نرخى نەوت، بەڵام پێناچێت کەمبوونەوەى خواستەکە بە شێوەیەک بێت کە نرخى نەوت بە خێرایى دابەزێنێت.
ماوەی چەند رۆژێکە بەزۆری نرخی نەوت لە 85 دۆلاردا جێگیرە.