فیلمێکی کوردی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتێکی جیهانی
+964
پەری ساڵح
کورتە فیلمێکی دۆکیومێنتاری کوردی بەناوی “The women of nowhere” کە باس لە چیرۆکی کوشتنی ژنان دەکات، پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتێکی جیهانی.
ژنە بێ ناونیشانەکان ناوی کورتە فیلمەکەیە و لە ساڵی 2022 لەلایەن بڵند عەلییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، بەهاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی ئیپیک و رێکخراوی ئینتەرنیوز، لە ئێستادا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکیومێنتاری پاڵێوراوە لە چوارەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسکۆ.
دەربارەی چیرۆکی فیلمەکە دەرهێنەر بڵند عەلی تایبەت بە 964 وتی، لەچەند ساڵی رابردوودا چەندین حاڵەتی کوشتنی ژنان روویداوە زۆر لەو حاڵەتانە بەبیانووی شەرەفەوە پەردە پۆش کراون، تەنانەت لەدوای مردنیشیان بێبەشیان کردوون لە شوناسی خۆیان، بەشێکیان تەنانەت لەسەر گۆڕەکانیشییان بێناو دەنێژرێن دیارترین نمونەشیان ماریا سامی و دێکان تاریق”.
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی مۆسکۆ و بڕیارە 18.9.2024 بەڕێوەبچێت، هاوبەشە لەگەڵ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک و سەدان هونەرمەند و فیلمساز ساڵانە کۆدەکاتەوە